سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان

ئه‌ندازیار سیروان محمد هه‌لگرى بروانامه‌ى (به‌كالوریوس له زانستى ئهلكترونیك وپه‌یوه‌ندیكردن ) له زانكوى به‌غدا له سالى 1994. ئه‌ندازیار سیروان ده‌ست به كاربوو وه‌ك سه‌روكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له مانگى 6سالى 2010. ئه‌ندازیار سیروان ئه‌زموونى پێشووى كارگێرى هه‌بووه وه‌ك به‌رێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى یارمه‌تى مروڤایه‌تى و هاوكاری له سالانى 1998 تا 2006 . هه‌ر له ماوه‌ى ئه‌و سالانه به‌شدارى كردووه له دروست كردنى په‌یوه‌ندى ڵه نێوان ده‌زگاى حكومى و نا حكومى و بیانى له رێگاى سیسته‌مى كارگێرى ژماره (1) سالى 2002.
هه‌روه‌ها به‌شدارى كردووه له دامه‌زراندنى ستراتیجى (IDPs) و هاوكارى گه‌راوه‌كان له ماوه‌ى پروگرامى نه‌وت به‌رامبه‌ر خوراك . له كوتایی سالی 2002 ئه‌ندازیار سیروان سه‌رپه‌رشتى ئه‌و چالاكیانه‌ى كردووه بۆ دانانى ئاماده‌كارى فریاكه‌وتن و ده‌سه‌لاتى به‌رپرسیار له هه‌رێمى كوردستان له سه‌ر ئاستى پارێزگاكان له هه‌رێم به هاوكارى SCF UK. له سه‌ره‌تاى سالى 2005 ئه‌ركى هه‌ماهه‌نگى كردن له گه‌ل نوێنه‌رایه‌تى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان گرته ئه‌ستوو و تا ئایارى 2006 هه‌ر له‌م ئه‌ركه‌دا به‌رده‌وام بووه . له سالى 2006 تا ئایارى 2010 یه‌كه‌م سه‌نته‌رى پزیشكى ده‌ست نیشان كردنى نه‌خوشى له هه‌ولێر به‌رێوه‌ى بردووه . له‌م ئه‌ركه‌ى تازه‌ى خوی به نیازه هیكهلى ژێرخانى ده‌سته‌ى ئاماری هه‌رێمى كوردستان رێك بخات به پێى یاساى پێشكهشكراوى نوێى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم كه له‌م دواییه‌دا به كوتا گه‌یشتووه وبۆ په‌رله‌مانى كوردستان به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ په‌سند كردنى , ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه په‌سند بكرێت ,ده‌رگا ده‌كرێته‌وه بۆ هاتنى زانیاریه‌كان بۆ ده‌سته‌ى ئامار له هه‌موو ده‌زگا حكومى و ناحكومیه‌كان.